ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە بڵاو کردنەوەی ئینفۆگرافییەک ، لە ڕوودانی تەقینەوە لە نزیکی بنکەی مووساد و پێکانی مووشەکەکانی سپا لە بنکەی ئاسمانی نواتیم هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە بڵاو کردنەوەی ئینفۆگرافییەک ئاماژەی دایە سەر ئامانجە سەرەکییەکانی مووشەکەکانی ئێران و چەند تەقینەوە لە نزیکی ناوەندی سەرەکی مووسار و بنکەی ئاسمانی نواتیم.

سپای پاسداران دوێنێشەو بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک ڕایگەیاند: لە وەڵام بە شەهادەتی هەنیە، سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید نیلفرووشان، دڵی ئیسرائیلمان کردە ئامانج و ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت کاردانەوە نیشان بدات، هیرشی ڕووخێنەرتر دەکەینە سەری.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوای هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ نتانیاهۆ، هەواڵی دا و بە پاگەندەی کاریگەر نەبوونی هێرشی مووشەکی بەربلاوی ئێران، وتی کە واشنتۆن هە لە پشتی تێلاڤیڤ دەمێنێتەوە و پاڵپشتی دەکات.