بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشێ ئیسلامی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی هەواڵی ئێران، ڕایگەیاند: ڕژیمی زایۆنی ئاست و پەرژینی خۆی نەزانی و دەستدرێژی کردە سەر هەرێمی ئەمنی ئێران و ڕێبەرانێکی گەورەی وەک هەنیە و نەسروڵلای شەهید کرد و خەڵکی غەزە و لوبنانی گرتۆتە ژێر بۆمبە جۆراوجۆرەکان.
وەحیدی ئاماژە بەوەش دا: ڕەزمەندەکانی ئیسلام نیشانیان دا چاوەروانیی خەڵکی خۆشەویست بۆ وەڵامدانەوەی ڕژیمی زایۆنی لە کاتی گونجاوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و ئەمە نیشاندەری هێز و توانای سوپای پاسداران و هەموو هێزی چەکدارییە.
ناوبروا جەختی لەوەش کرد: هەم زایۆنییەکان و هەمیش لایەنگرانیشی باش بزانن کە ئەگەر بێتو تووشی هەڵە بێن، خۆیان دەخەنە گۆلاوێکەوە و کۆماری ئیسلامی زۆر بەهێزانە بەرەنگاریان دەبێتەوە.