سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە ئێران هێرشی مووشەکی باڵستیک بۆ سەر تێلاڤیڤی دەستپێکردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سپای پاسداران هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسڕائیل.

سپای پاسداران ڕایگەیاند: لە بەرامبەر شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید نیلفڕۆشان دڵی خاکە داگیرکراوەکانمان کرایە ئامانج.

دەقی تەواوی بەیاننامەکەی سپاسی پاسداران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.

دەقی تەواوی بەیاننامەکەی سپاسی پاسداران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: هاوپەیوەند بە ڕاگەیێندراوی پێشوو، منداڵانی ئێوە لە سپای پاسدارانی ئێران بە پێی بەڵێنگەلێک کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و فەرماندە سەربازییەکان دابوویان؛ بە یارمەتی دیکەی هێزە چەکدارەکان لە ئۆپراسیۆنی بەڵێنی سادق 2 بە ڕەمزی یا ڕەسولەڵڵا ناوەندە ستراتیژیکەکانی ئیسرائیلیان بە مووشەکی چێ کراوی دەستی منداڵانی ئێران کردە ئامانج.

لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا هەندێک بنکەی ئاسمانی و ڕاداری؛ ناوەندی پیلان و داڕێژەری تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدان بەتایبەتی شەهید دکتۆر ئیسماعیل هەنیە و ڕێبەری حزبوڵڵا سەیدحەسەن نەسروڵڵا و فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵا، بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین و فەرماندەی سپای پاسداران کرایە ئامانج.

سەرەڕای ئژەوەی کە ئەو ناوچە بە پێشکەوتووترین و زیاترین سیستەمی بەرگری دەپارێزرا سەدا 90 ی هاویشتنەکان بە سەرکەوتوو ئامانجەکانیان پێکا و ئیسرائیل لە زاڵ بوونی هەواڵگری و ئۆپراسیۆنی کۆماری ئیسلامی شۆک بووە.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام دراوە و هەر جۆرە سەربزێوییەکی دوژمن بە شێوەی ماڵوێرانکەر و پەشیمان کەرەوە وەڵام دەدرێتەوە.

هەموو خەڵک هاتنە سەر شەقام؛

دەنگی "اللە اکبر"ی ئێرانییەکان لە خۆشی هێرشی سپا بۆ سەر ئیسڕائیل

دوابەدوای هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی، خەڵکی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان بە اللە اکبر خۆشی خۆیان دەربڕی.

دوابەدوای هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی، لە وەڵامی تاوانەکانی شەهیدکردنی "ئیسماعیل هەنیە"، "سەید حەسەن نەسروڵڵا" و سەردار "نیلفرووشان" خەڵکی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان و هاواری اللە اکبریان بەرز کردەوە.

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئەمە تەنیا بەشێکە لە توانایی ئێمە، خۆتان تووشی ئێران مەکەن

سەرۆک کۆمار سەبارەت بە وەڵامدانەوەی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ ڕژێمی زایۆنی نووسی: ناتانیاهۆ دەبێ بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بە توندی لە دژی هەر هەڕەشەیەک وەستاوە.

مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی سەبارەت بە وەڵامدانەوەی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ ڕژیم نووسی: بە پشت بەستن بە مافە ڕەواکان و بە ئامانجی ئاشتی و ئاسایش بۆ ئێران و ناوچەکە، وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بە دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی درایەوە.

ئەم چالاکییە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندی و هاووڵاتیانی ئێران بوو. با نەتانیاهۆ بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵکو بە توندی بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک وەستاوە. ئەمە تەنها بەشێک لە دەسەڵاتی ئێمەیە. مەچنە ناو ململانێ لەگەڵ ئێران.

سەکۆی گازی زایۆنییەکان مووشەکباران و ئاگر درا + ڤیدیۆ

سەرچاوەکانی هەواڵی لە کرانە ئامانجی سەکۆی گازیی زایۆنی "عەسقەلان" بە هێرشی مووشەکیی ئێران هەواڵیان دا.

بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، سەرچاوەکانی هەواڵ لە سەرکەوتنی وەڵامی مووشەکیی ئێران بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس، سەیدحەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و سەرلەشکەری پاسدار سەید عەباس نیلفرووشان ڕاوێژکاری باڵای سوپای پاسداران لە لوبنان هەواڵی دا