پەیامی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی شەهیدبوونی سەردار عەباس نیلفرووشان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی سەردار عەباس نیلفرووشان، ڕەحمەتی خوای لێ بێت، لە کاتی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەیروت، کرد.
دەقی تەواوی پەیامەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

بەناوی خوای میهرەبان
سەرداری ڕەشید و زانا، سەردار عەباس نیلفرووشان ڕەحمەتی خوای لێ بێت، لە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر زاحیەی بەیروت، وەسڵی خوا بوون.
سڵاو و ڕەحمەتی خودا لەسەر ئەم موجاهیدە بێت.
شەهیدبوون لە ڕێگای خودا نیعمەتێکی گەورەیە بۆ ئەو کەسەی تەمەنێکی لە جیهاددا بەسەر بردووە بۆ هەڵکردنی ئاڵای ئیسلام.
پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیز و هاوکارە بەڕێزەکانی ئەم شەهیدە ئازیزە دەکەم، و دوعای خێر و بەرەکەتی خوای گەورە بۆ هەموویان دەکەم.
سەید عەلی خامنەیی
١٠/ڕەزبەری/١٤٠٣