بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەیدەر نووسەر و کارناسی سیاسی عێراقی لە لێدوانێک بۆ "بغداد الیوم" وتی: هەرێمی کوردستان هەمبەر بە زۆربەی پرسەکانی جیهان خاوەن هەڵوێستێکی ئیجابییە و تەنانەت دوژمنانی پێشووی هەرێم ئەوڕۆ دڵنیان کە هەولێر هیچکات دژی هیچکامیان هەڵوێست ناگرێ و هەر ئەمەش هەولێر لە جەغزی شەڕی شیمانەیی پاش شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، دەپارێزێت.
ناوبراو ئیدعاشی کرد: ئێران و هەرێم پێوەندییەکی پڕململانێیان هەیە و تاران چەندین دەیەیە هەولێر بە پاڵپشتی لە گرووپە دژبەرەکانی کە لە خاکی هەرێمدان، تاوانبار دەکا و هەر ئەمەش دەتوانێ هەرێم بەدوور بگرێت لە گۆڕانکارییەکانی پاش شەهیدبوونی نەسروڵڵا.