جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی لوبنان و غەزە چیتر قبووڵ ناکرێ و پێویستە بەزووترین کات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاردانەوەی جیدی نیشان بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدڕەزا عارف لە دانیشتنی سەرۆک وەزیرانی کۆمکاری ئابووریی ئورئاسیادا وتی: درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی خەڵکی بێ‌تاوانی لوبنان و غەزە و کۆمەڵکوژیی ژنان و منداڵان چیتر لای کۆماری ئیسلامی ئێران قبووڵ ناکرێ و پێویستە بەزووترین کات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کاردانەوەی جیدی نیشان بدات.

جێگری سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە زەروورەتی هاوهەڵکشانی ئابووریی وڵاتانی سەربەخۆ و وڵاتانی ڕوو لە گەشەی ئەندامی کۆمکاری ئابووریی ئورئاسیا، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بەپێی دەفرایەتیی ناوخۆیی، ڕۆڵێکی کارامەتری لەو کۆمکارییەدا هەبێت.

وتیشی: بەئاکام گەیشتنی داخوازیی ئەندامێتی چاوەدێری ئێران لە دانیشتنی ئەمجارە، دەبێتە هۆی تۆکمەتربوونی پێوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی ئەم کۆمکارییە.