بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە وەڵامی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئیسرائیل ڕایگەیاند:سەبارەت بە وەڵام بە ئیسرائیل ئەبێ وردبین بین کە بەرەی بەرخۆدان بە شەڕەوە گلاوە و یەک هەوڵ هیچ مانایەکی نییە. ئەو ڕووداوە و هەمبەر بە هەوڵی بەرەی بەرخۆدان دەستی پێکرد نەک کاردانەوەی دوژمن و لە ئەو ڕۆژەوە تا بە ئەمڕۆ دوژمن خەریکی کاردانەوەیە نەک خەریکی هەوڵ.
ئەحمەدیان وتیشی: دوژمن لە دۆخی دۆش داماوییە و هەوڵ دەدات ەلە ڕێگای ئۆپراسیۆنی دەروونی کە لەسەر ئۆپراسیۆنی تیرۆری دانراوە خۆی سەرکەوتوو نیشان بدات بەڵام سەرکەوتنێک لە ئارادا نییە . دوێنێ شەو لە ئۆپراسیۆنێکی سنووردا و بە وتەی خۆیان زەوینی کە دەستیان پێکرد دەستبەجێ کشانەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی وتی: سەرکەوتن بێ گومان بۆ بەرەی بەرخۆدانە و شکست بۆ دوژمنە، سەید حەسەن نەسروڵڵا بە شەهادەتی خۆی ئاڵای بەرخۆدانی لەسەر بەرزترین چیای بشەڕی جیهان بەرز کردەوە. خوێنی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا جەهاد و بەرخۆدان و شەڕی پاوەجێ کردەوە.
ناوبراو زیادی کرد: بەدڵنیاییەوە ڕێبەرایەتی حزبوڵڵا دوای شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا بە دەستی کراوەتر و پشتی خودا بە هێزی زیاترەوە درێژەی دەبێت و حزبوڵڵای قارەمان زیاتر لە ڕابردوو دەدرەوشێتەوە و بە ئەو شەهادەتانەوە خەسار لە حزبوڵڵا نادرێت و ئێمەش هەر درێژە دەدەینە پاڵپشتیەکانمان لە ئەو گرووپە.