بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، حزبوڵڵای لوبنان چەند کاتژمێر پێش ئێستا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بە هاواری لەبەیک یا نەسروڵڵا، هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر بنکەی گلیولوت کە بنکەی یەکەی 8200 و ناوەندی مووساد لە دەڤەری تێلاڤیڤ.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: مووشەکبارانی تێلاڤیڤ لە درێژەی زنجیرەی ئۆپراسیۆنی خەیبەر و لە کاردانەوە بە کردنە ئامانجی خەڵکی سڤیل لەلایەن دوژمنی ئیسرائیللەوە ئەنجام دراوە.
حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا لە مووشەکی فادی 4 کەڵک وەرگیردراوە.