حوجەتولئیسلام مەروی بە نوێنەرایەتی لە ڕێبەری ئێران بۆ دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی گیان بەخت کردووەکانی ڕووداوەکەی کانگای تەبەس گەییشتە ئەو شارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوخەتولئیسلام مەروی بە نوێنەرایەتی لە ڕێبەری ئێران بە مەبەستی ئاگاداری لە دوایین دۆخی ڕووداوەکەی کانگای تەبەس و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی گیان بەخت کردووەکانی ئەو ڕوودداوە گەییشتە شاری تەبەس.

لە بەرنامەکانی حوجەتولئیسلام مەروی لە ئەو سەفەرە، دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شافرە بۆ ئاگاداری لە دوایین دۆخی ڕووداوەکە و هەروەها دیدار و دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی گیان بەخت کردووەکان و ڕاگەیاندنی سڵاوی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئەوانە.