ئاژانسی هەواڵی مێهر کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناوی "گێڕانەوەی تۆفان؛ میدیا، کۆمەڵکوژیی غەزە و ڕابوونی جیهانی" بە بەشداریی کەناڵ و هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکانی جیهان بەڕیوە دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لەم کۆڕبەندە کە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵی گەردەلوولی ئەقسا لە هۆڵی سەفارزادەی سەر بە حەوزەی هونەریی تاران بەڕیوە دەچێت، چەندین وتار و خوێندنەوە لە بواری میدیایی و دۆخی ناوچە و هەنگاو و هەڵمەتەکانی بەرەی بەرخۆدان ئاراستە دەکرێت.

لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتیی "گێڕانەوەی تۆفان" سەید موجتەبا ئەبتەحی بەڕیوەبەری گشتیی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی پاڵپشتی لە فەلەستین، محەمەد مەهدی ڕەحمەتی بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی مێهر، خالد قدومی نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە ئێران، ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی لە ئێران و مەرزیە هاشمی دایکۆمێنتکار و ڤێژەری هەواڵی ئەمریکی-ئێرانیی کەناڵی پریس تی‌ڤی، وتار و گێرانەوەکەنیان لە مژاری دیاری‌کراو ئاراستە دەکەن.

"گێڕانەوەی تۆفان" بە بەرپرسایەتیی محەمەدڕەزا مورادی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی نێودەەوڵەتی ئاژانسی مێهر و بە ئامادەبوونی هەواڵنێرانێک لە هەواڵدەریی ڕیانووستی ڕووسیا، کەناڵی ئەلمەیسەرەی یەمەن، کەناڵی تی‌ئار‌تی تورکیا، هەواڵدەریی یوونیووزی لوبنان، کەناڵی ئەلیەومی فەلەستین، کەناڵی ئەلعەهدی عێراق، کەناڵی تەمەدونی ئەفغانستان و کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئافاقی عێراق بەڕیوە دەچێت.