حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشی مووشەکیی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر ٣ شارۆچکەی زایۆنی‌نشین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "النشره"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هێرشی نوێی مووشەکیی بۆ سەر شارۆچکە زایۆنی‌نشینەکان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی سێپتامبێر هێزەکانی بەرخۆدان بۆ پاڵپشتی لە گەلی لوبنان و لە کاردانەوە بە کۆمەڵکوژیی خەڵکی سفیل لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە، شارۆچکەکانی گیشەر هەزیو و ساعێریان مووشەکباران کرد.

هاوکات حزبوڵڵا لە ئۆپەراسیۆنێکی تردا شارۆچکەی زایۆنی‌نشینی "کابری"ـشی کردە ئامانجی هێرشی مووشەکی.

لە لایەکی ترەوە میدیاگەلی زایۆنی ئەوڕۆ لە بیسترانی دەنگی تەقینەوەی بەردەوام لە نەهاریا و باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان هەواڵیان دا و ڕایانگەیاند کە چەندین مووشەک، نەهاریا و مووشەکێکی قورسیش هاوێری دەریاچەی تەبریا لە باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکانی پێکاوە.

جگە لەوانە، بە هۆی تەقینەوەی درۆنی و مووشەکی بەرخۆدان لە هاوێری شارۆچکەی زایۆنی‌نشینی مارۆم و جەلیلی سەروو، لەو ناوچانەدا ئاگرکەوتنەوەی بەدواوە بووە.