میدیاگەلی ڕژیمی زایۆنی لە ڕوداوێکی قورس بۆ سەربازانی ڕژیمی زایۆنی لە خان یوونس لە باشوری غەزە و کوژران و برینداربوونی ژمارێک سەربازی زایۆنی بە دەستی هێزی بەرخۆدانی فەلەستین هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی شەهاب، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی ئاشکرایان کرد کە لە پێکدادان لەگەڵ هیزەکانی قەسام لە ناوچەی خان یوونس، ژمارێک سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون و کۆپتەرەکانی ئیسرائیلی بۆ گواستنەوەی کوژراوان و بریندارانی زایۆنی لەو ناوچەیە نیشتوونەتەوە.
کەتیبەکانی قەسام لە بۆسەیەکی قورس و لێکدراوانە بۆ سەربازانی زایۆنی لە ناوچەی فەخاری لە ڕۆژهەڵاتی خان یوونس لە باشووری غەزە هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە دوو نەفەربەری ئیسرائیلی لەو ناوچەیە لە ناو براون و تانکێکی مەرکاوا و دوو بۆڵدزێری سەربازیی ئیسرائیل لە جۆری D9 کراونەتە ئامانج.
قەسام جەختی لەوش کرد کە کۆپتەرەکانی ئیسرائیلی بۆ گواستنەوەی کوژراو و بریندارانی زایۆنی لەو ناوچەیە نیشتوونەتەوە.
هاوکات میدیای حەشوت بزمانی ڕژیمی زایۆنی وێڕای ڕۆماڵدانی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە لە کاتی هێلی بۆڕندا، هیزەکانی بەرخۆدان سەربازانی ئیسرائیلییان کردۆتە ئامانج و هەواڵگەلێک لەبارەی یەخسیرکرانی سەربازانی ئیسرائیلی هەیە کە هێشتا پشتڕاست نەکراونەتەوە.
هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ لە پێکدادانی قورسی نێوان سەربازانی زایۆنی و هیزەکانی بەرخۆدان پاش ئەو بۆسەیە هەواڵ دەدەن و سەربازانی زایۆنی بە بەربڵاوی لە گولەی دووکەڵ‌ساز کەڵک وەردەگرن.
سەرچاوە خۆجێیەکانیش ڕایانگەیاند کە تۆپخانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ دەربازکردنی سەربازانی ئیسرائیلی لە بۆسەی توندی قەسام دەستی کردووە بە هاویشتنی گولەی دووکەڵ‌ساز بەرەو ناوچەی فەخاری.