لێدوانی شێخ نەعیم قاسم جێگری شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی شەهیدی حزبوڵڵای لوبنان لە چەند کاتژمێر پێشەوە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، لێدوانی شێخ نەعیم قاسم جێگری شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی شەهیدی حزبوڵڵای لوبنان لە چەند کاتژمێر پێشەوە دەستی پێکرد.
شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە یەکەم لێدوانی خۆی دوای شەهادەستی سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: ئەمینداری گشتی نوێی حزبوڵڵای لوبنان بەزوویی هەڵدەبژێردرێت.

شێخ نەعیم قاسم جێگری شەهید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانلە یەکەم لێدوانی خۆی دوای شەهادەستی سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی کرد: ئەمینداری گشتی نوێی حزبوڵڵای لوبنان بەزوویی هەڵدەبژێردرێت.

ناوبراو لە سەرەتای ئەو لێدوانەدا جەختی کرد: ئێمە برایەکی گەورە ، باوک و ڕێبەرێکمان لەدەست داوە، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەهید حەسەن نەسروڵڵا مرۆڤێکی گەورە بوو کە هەر لە منداڵیەوە تا کاتی شەهادەتی لە بواری جەهادی، بانگەشەیی و بەسیج مایەوە.

ناوبراو زیادی کرد: سەید حەسەن نەسروڵڵا خۆشەویستی هەمووان لەوانە ئازادی خوازانی جیهان و گەلی فەلەستین بوو. ناوبراو کاریزمایەک بۆ هەموو کەسانێک بوو کە هیوایان هەیە بە ئازادی فەلەستین لە ستەمی ئیسرائیل و شکستی ئیستکباری ئەمریکی.

هەروها وتی: شەهید سەید حەسەن نەسروڵلا لە ئیسلامدا توابووەوە و درێژەدەری ڕێغای ئیمام و ئایەتوڵڵا خامنەیی بوو و هەموو شتێکی لە ڕێگای خودا فیدا کرد و عاشقی ئازادی فەلەستین بوو.

نەعیم قام وتیشی : سەرەڕای شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا و کۆمەڵێک لە فەرماندەکانمان هەر درێژە دەدەینە کارمان و ئەو تیرۆرانە کاریگەر لەسەر بەرخۆدان نابێت.

ناوبراو جەختی کرد: ئێمە لە خێراترین کاتدا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا دیاری دەکەین و ڕێگای شەهید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی هەیە.