لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکە باشوورییەکانی بەیرووت ژن و مێردێکی خەڵکی کۆبانێ گیانیان لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی شەمە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر گەڕەکە باشوورییەکانی بەیرووت ژن و مێردێکی خەڵکی کۆبانێ دانیشتووی ئەو گەڕەکە گیانیان لەدەست دا.

بە پێی نووسراوی ئاژانسی هاوار، ڕۆژی شەممە 28 ی سیپتەمبەر لە هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری بەیرووت، خانووی ژن و مێردێک بە ناوەکانی بازی موسلیم سادق و عەبدوڵڵا سادق کرایە ئامانج.

لە لێکۆڵێنەوەکاندا دەرکەوتووە کە یازی و هاوژینەکەی خەڵکی گوندی هلینجە لە 5 کیلۆمەتری شاری کۆبانێن و بە هۆی ئەو هێرشانەوە گیانیان لەدەدست داوە.