هاوکات لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی ڕێبەری بەرخۆدان لە ژێر داروبەرپدوودا، ئێستا گومانەکان لەسەر شوێن و کاتی ناشتنی ناوبراو زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی بەناوبانگی حزبوڵا کە 32 ساڵ ڕێبەری بەهێزی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە بوو لە کۆتاییدا لەلایەن ئیسرائیلەوە شەهید بوو. ئێستا مێدیاکان خەریکی گومانەکان لەسەر شوێن و کاتی ناشتنی ئەو سەیدە گەورەیەن.

بەم پێیە، لە حاڵێکدا کە هەندێک سەرچاوەی عێڕاقی پاگەندەیان کردووە تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا دوای بەڕێ کردن لە بەیرووت دەگوازرێتەوە بۆ عێڕاق و لە کەربەلا دەنێژرێت، ئێستا بەرخۆدانی حزبوڵڵا ئەو گەمانەی ڕەت کردووەتەوە.

سەرچاوەکانی نزیک لە حزبوڵڵا بە "شرق الاوسط" یان ڕاگەیاند: بڕیار نیە ڕێوڕەسمی ناشتنی سەیدی بەرخۆدان لە عێراق بەڕێوە بچێت. بڕیارە بەڕێ کردنی تەرم و ناشتنی لە لوبڤنان ئەنجام بدرێت بەڵام ڕێکەوتەکەی هێشتا دیار نییە.

لەبەر ئەوەی کە بە شێوەی ئاسایی کەسایەتی پایەبەرز لە بەڕێ کردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا بەشداری دەکەن، چاوەڕوانی دەکرێت تا کاتێک کە کەشی ئەمنی بۆ بەشداری گشتی خەڵک هەبێت، دوا دەکەوێت.

سەرەڕای هەموو گومانەکان، سومریە نیوز پاگەندەی کرد ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی ڕێبەری حزبوڵڵای لوبنان سبەی دووشەممە بەڕێوە دەچێت.