بەرپرسانی یەمەنی ڕایانگەیاند کە هێرشی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بەندەر حەدیدەی یەمەن، هیچکات پێش بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی یەمەن لە دژی ئەو ڕژیمە ناگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسانی یەمەنی لە لێدوانێک بۆ "المیادین" ڕایانگەیاند کە هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بەندەر حەدیدە و وزەخانەی کارەبای ئەو وڵاتە، هیچکات یەمەن بە ئاراستەی وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە دژی ئەو ڕژیمە نابات.

ئەو بەرپرسانە جەختیشیان کرد کە هێرش بۆ سەر ئامانجە سفیلەکان بە هێرش بۆ سەر ئامانجە سفیلەکان وەڵام دەدرێتەوە و کۆمەڵگای زایۆنی دەبێ لەوبارەوە هوشیار بێت.

ئەو بەرپرسانە لە درێژەدا بە ئاماژە بە پاڵپشتیی ئەمریکا لە زایۆنییەکان، ڕاشیانگەیاند: بانکی ئامانجەکانی ئەرتەشی یەمەن لە قووڵایی دوژمن، گەورە و ستراتژیکە و ئەرتەش دەبێ بۆ هەموو سناریۆکان ئامادە بێ و هاوکات ئەمریکاش دەبێ چاوەروانی پاشهاتی چرای سەوز نیشاندانی بە زایۆنییەکان بێت.

ئاماژەیان بەوەش دا: دەستدرێژی بۆ سەر بەندەرەکانی یەمەن هێمای ژانێکی گەورەیە کە دوژمن و دارەدەستانی پاش شکست‌هێنان لە بەرامبەر چەکەمەنیی یەمەنی دەیچێژن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی یەمەن، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی لە پارێزگای حودەیدە، ٤ کەس شەهید بوون.

جگە لەوەش وەزارەتی تەندروستیی یەمەن ڕایگەیاند کە تاوانی دڕندانەی سوپای زایۆنیستی لە هێرش بۆ سەر پارێزگای حودەیدەی یەمەن لە ئەنجامدا ٢٩ کەس بریندار بوون.