Publish Date: ٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٩:٣٥

حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لە کارادنەوە بە هێرشە دڕندەکانی ئەرتەشی زایۆنی، ٣ شارۆچکەی زایۆنی‌نشینی مووشکباران کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە مووشەکبارانی سێ شارۆچکەی زایۆنی‌نشین لە کارادنەوە بە هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکانی لوبنان و کۆمەڵکوژیی خەڵکی سفیل هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حزبوڵڵا، هێزەکانی بەرخۆدان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی سێپتامبێر شارۆچکەکانی "سونۆبار"، "ڕەوش بینا" و "سەفد"یان کردە ئامانجی هێرشی مووشەک.

هاوکات تەلەڤیزیۆنی ڕژیمی زایۆنی وێڕای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە بەرزبوونەوەی ئاژیری هوشدار لە شارۆچکەکانی "زەرعیەت"، "شومیرا" و "شتەولا" لە جەلیلی ڕۆژئاوایی و بەربوونەوەی مووشەکێک لە "کەریات شەمونا" هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی بەرخۆدان، هێڵەکانی گواستنەوەی وزە لە "کەتسرین" لە گوڵانی داگیرکراو زیانی پێگەیشتووە.