Publish Date: ٢٩ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ١٨:٣٧

فڕۆکەکانی ئیسڕائیل زیاتر لە دە هێرشیان کردە سەر بەندەری حودەیدەی یەمەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕادیۆی ئەرتەشی زایۆنیستی پاگەندەی کرد: هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی چەندین هێرشی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە.

تۆڕی ئەلمەسیرە هەروەها لە بارەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیلەوە هەواڵی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە وێستگەی کارەبای شاری حودەیدە کراوەتە ئامانج.