هەزاران کەس بۆ ئیدانەی تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا و ناڕەزایەتی دەربڕین بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی ئەوڕۆ لە شارەکانی سیدنی و مێلبۆرنی ئۆسترالیا خۆپیشاندانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "سیدنی مۆرنینگ هێرڵد"، ژمارێکی زۆر لە خەڵکی تووڕە و ناڕازی ئۆسترالیا ئەوڕۆ یەکشەممە وێڕای ئیدانەکردنی جەنایەتی تیرۆریستیی ڕژیمی زایۆنی لە تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمیندای گشتیی حزبوڵڵا و بۆ پاڵپشتی لە گەلانی لوبنان و فەلەستین لە خۆپیشاندانیان کرد.

لەو خۆپیشاندانەکانی سیدنی و مێلبۆرن، هەزاران بەشداربوو بە هەڵدانی ئاڵای فەلەستین، لوبنان و حزبوڵڵا و پەلاکاردی ماتەمینی شەهیدبوونی نەسروڵڵا و بەرزکردنەوەی دروشمی دژە زایۆنی، ئەو ڕژیمە جەنایەتکارەیان بە "دەوڵەتی تیرۆریست"ی وەسف کرد.