فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لە نووسینگەی حزبوڵڵای لوبنان لە تاران بۆ سەرەخۆشی دوابەدوای شەهادەستی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئامادە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان چووە نووسینگەی حزبوڵڵا لە تاران.

سەردار قائانی لە ئەو نووسینگەیە لەگەڵ عەبدوڵڵا سەفیەدین بەرپرسی نووسینگەی حزبوڵڵا لە ئێران گفتوگۆی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ درێژەی دەبێت و تا ئێستا ژمارەیەک لە کەسایەتی و باڵوێزی وڵاتانی بەرخۆدان لە نووسینگەی حزبوڵڵا لە تاران بۆ سەرەخۆشی ئامادە بوون.