سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئیسرائیل لە گۆڕەپانی شەڕ نەگەییشتووەتە ئامانجەکانی خۆی و چووتە نێو شەڕێکی تێکەڵاوەوە و بە تێکەڵ کردنی ئۆپراسیۆنی تیرۆر و شەڕی دەروونی، بەدوای لەناوبردنی فەرماندەکانی بەرخۆدانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە لێدوانی پێش لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ مەجلیس، ڕایگەیاند: شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا، سەیدی شەهیدانی بەرخۆدان و ڕێبەری دلێر و بە بیری بەرەی بەرخۆدان دڵی موسڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان هاتە ئێش و جارێکی دیکە بیرەوەری تاڵی نەبوونی شەهید سولەیمانی زیندوو کردەوە.

ناوبراو وتی: هیوادارین شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید حاج قاسم سولەیمانی بە هاتنی ئیمام زەمان جارێکی لە سەرکەوتنی کۆتایی بەرەی حەق بەرانبەر بەتاڵ ڕۆڵی ڕاستەوخۆ بگێڕن.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتیشی: ئیسرائیل لە گۆڕەپانی شەڕ نەگەییشتووەتە ئامانجەکانی خۆی و چووتە نێو شەڕێکی تێکەڵاوەوە و بە تێکەڵ کردنی ئۆپراسیۆنی تیرۆر و شەڕی دەروونی، بەدوای لەناوبردنی فەرماندەکانی بەرخۆدانە و دەیەوێت لە ئەو ڕێگایەوە شکستەکانی خۆی بکاتە سەرکەوتن.

قاڵیباف درێژەی دا: ئەوە ئیسرائیل نییە کە براوەیە بەڵکوو بەهۆی شکستە گەورەکانییەوە بوونی ئەو ڕژێمە لە مەترسیدایە و لە ڕووی داماوییەوە و بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستە ستراتیژیکەکانی خۆی ڕووی کردووەتە تیرۆر و ئۆپراسیۆنی دەروونی.