ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ٥ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕیبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا وێرای سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی شەهیدبووەی حزبوڵڵای لوبنان، ٥ ڕۆژ ماتەمینی گشتییان لە سەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.