نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی بە بۆنەی هەڵمەتی تیرۆریستانی ڕژیمی زایۆنی و شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی عێراق، ئایەتوڵڵا سیستانی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، سەرەخۆشیی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی دەربڕی و ڕایگەیاند: شەهید نەسروڵڵا نمانەیەکی بێ‌هاوتا بۆ فەرماندەیی لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو بوو.

ئایەتوڵڵا سیستانی بە ئاماژە بە ڕۆڵی سەیدی شەهیدی حزبوڵڵا بۆ یارمەتیدان بە گەلی چەوساوەی فەلەستین و گیانبەخت‌کردنی لەو ڕێبازەدا، ڕاشیگەیاند: سەید حەسەن ڕۆڵێکی بەرچاوی بوو لە سەرکەوتن بە سەر داگیرکارانی زایۆنی و ئازادیی سەرزەوینەکانی ئەو وڵاتە و هەروەها پاڵپشتی عێراقییەکان بوون بۆ ئازادی لە چنگی تیرۆریستانی داعشی.