بە بۆنەی شەهیدکرانی سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاوڕێێانی لە بۆدوومانی شەوی ڕابردوو، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە عێراق ڕاگەیێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بۆنەی شەهیدکرانی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان و هاوڕێیانی لە بۆدوومانی دڕندانەی شەوی ڕابردوو لە لایەن ڕژیمی زایۆنییەوە، سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند.