هاوکاتی بڵاوبوونەوەی بەیاننامەی حزبوڵڵا سەبارەت بە شەهیدکرانی سەید حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشە دڕندەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی زاحییەی بەیرووت، چەندین گرووپ و کەسایەتی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی کەتیبەکانی قەسام، لقی سەربازیی گرووپی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین(حەماس) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسروڵڵا ڕاگەیاند.

ئەبوو عوبەیدە وتی: بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا تەڤڵی ئەو شەهیدە مەزنانە بوو کە نزیکەی ٣٠ ساڵە لە پێناوی پاڵپشتی لە فەلەستین، غەزە و خەڵکی چەوساوەی فەلەستین خەباتیان کردووە و گیانیان لە سەر دەستیان داناوە.

هاوکات بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین (حەماس) بەدەرکردنی بەیاننامەیەکی جیاواز وێڕای ڕاگەیاندنی سەرەخۆشیی بۆ شەهیدبوونی ئەمیندار گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند: ئەم بزووتنەوەیە، هێرشی دڕندانەی زایۆنییەکان بۆ سەر بیناگەلی نیشتەجێی لە زاحیەی باشووری بەیرتووت بە توندی ئیدانە دەکا و بە هەڵمەتی تیرۆریستیی دەزانێت.

لە لایەکی ترەوە موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدری عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا دەربڕی و جەختی کرد: حەسەن نەسروڵڵا سەرفەرازانە ژیا و سەرفەرازانە شەهید بوو.

سەید حەسەن خومەینی‌ش لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشیی وتی: ڕێگەی نەسروڵڵا درێژەی هەیە، هەر وەک چۆن ڕێگەی سەید عەباس مووسەوی و تەواو فەرماندەکانی بەرخۆدان درێژەی بووە.

هەروەها لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکی بزووتنەوەی حیکمەی نەتەوەیی عێراق سەرەخۆشی خۆی بۆ شەهیدبوونی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان دەربڕی.

حەکیم جەختی لەوە کردەوە: ڕێگای خۆڕاگری تا گەیشتن بە سەرکەوتن بەردەوام دەبێت.

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستینیش، سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کرد. بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین زیادی کرد: بە تەواوی دڵنیاین کە شەهید بوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا هێز و ورە و ئیرادەی بەرخۆدانی لوبنان و فەلەستین و ناوچەکە زیاد دەکات.