ڕێبەری باڵای ئێران سەبارەت بە ڕووداوەکانی باشووری لوبنان و هێرشی دڕندانەی ئیسڕائیل پەیامێکی گرینگیان بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای ئێران بەم شێوەیە بڵاو بووەتەوە؛

بسم الله الرحمن الرحیم

کوشتنی خەڵکی بێ دەرەتان لە لوبنان جارێکی تر دڕندەیی سەگی هاری زایۆنی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد، هەروەها کورتبینی و سیاسەتی گەمژانەی سەرکردەکانی ڕژێمی داگیرکەری سەلماند. باندی تێرۆریستی حوکمڕانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی تاوانکارانەی یەک ساڵەی خۆیان لە غەززە وانەیان وەرنەگرت و تێنەگەیشتوون کە کوشتوبڕی بەکۆمەڵی ژنان و منداڵان و خەڵکی مەدەنی ناتوانێ کاریگەری لەسەر بناغەی پتەوی ڕێکخراوی بەرخۆدان هەبێت و لەناوی ببات.

ئێستا لە لوبنان هەمان سیاسەتی گەمژانە تاقی دەکەنەوە. تاوانبارانی زایۆنیستی دەبێ بزانن کە ئەوان زۆر بچووکترن لەوەی خەساری بەرچاو بە بنیاتنانی بەهێزی حیزبوڵڵا لە لوبنان بگەیەنن.

هەموو هێزی خۆڕاگری ناوچەکە لەگەڵ حزبوڵادایە و پاڵپشتی دەکات. چارەنووسی ئەم ناوچەیە لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانەوە یەکلایی دەبێتەوە و لە سەرووی ئەوانیشەوە حیزبوڵڵا.
خەڵکی لوبنان لەبیریان نەچووە سەردەمێک سوپای ڕژێمی داگیرکەر تا بەیرووتیان خستبووە ژێر پێڵاوەکانیان، ئەوە حیزبوڵڵا بوو کە قاچیانی بڕی و لوبنانی سەربەرز کرد.

ئەمڕۆیش لوبنان پشتیوان بە خوا دوژمنی دەستدرێژیکار و دزێۆ و ڕووڕەش پەشیمان دەکاتەوە.

لە سەر هەموو موسڵمانان واجبە کە بە ئیمکاناتی خۆیان پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان و حزبوڵای سەربەرز بکەن بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ ڕژێمی داگیرکەر و ستەمکار و خەبیس.

والسلام علی عباد الله الصالحین

سەید عەلی خامنه‌یی

7ی ڕەزبەری 1403