ئەرتەشی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە شێوەی فەرمی پاگەندەی تیرۆری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئەرتەشی ئیسرائیل بە دەرکردنی بەیانانمەیەک بە شێوەی فەرمی پاگەندەی تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیرووتی کرد.

ئەرتەشی ئیسرائیل لە درێژەی ئەو بەیاننامە هەروەها پاگەندەی تیرۆری عەلی کەرەکی فەرماندەی بەرەی باشووری حزبوڵڵای لوبنان و کۆمەڵێکی دیلە فەرماندەکانی بەرخۆدانی کرد.

سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەرتەشی ئیسرائیلیش لە لێدوانێکدا هاوپەیوەند بە تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵڵا پاگەندەی کرد کە ئەوە پەیامێکی ڕوونە بۆ هەر کەسێک کە هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات.