مووشەکێکی بالستیک دوای هاویشتن لە لوبنانەوە بە بێ ئەوەی کە دەنگی زەنگی مەترسی لێبدرێت، لە ناوەندی تێلاڤیڤ تەقایەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەسیرە لە زمانی مێدیا ئیسرائیلییەکانەوە ڕاپۆرتی دا کە مووشەکێکی بالستیک دوای هاویشتن لە لوبنانەوە، بە بێ ئەوەی کە زەگی مەترسی لێبدرێت لە ناوچە داگیرکراوەکان و لە ناوەندی تێلاڤیڤ کەوتە خوارەوە.

سانسۆری مێدیاکانی ئیسرائیل دەبێتە هۆی بڵاو نەبوونەوەی هەواڵ و ڕاپۆرتەکان لە خەسارەکان بەهۆی هێرشەکانی بەرخۆدانی لوبنان و عێراق و یەمەن بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان.

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارونوتیش لە بیسترانی دەنگی تەقینەوە لە ناوەندی تێلاڤیڤ و دیکەی ناوچە داگیرکراوەکان هەواڵی دا، بەڵام ئاماژەی نەداوەتە وردەکارییەکانی ئەو هەواڵە.