وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێراب لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: دێوەزمەی زایۆنیزم هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای بڵاو کردنەوەی وێنەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: دێوەزمەی زایۆنیزم هەڕەشەیە بۆ سەر هەموو جیهان. لە سێبەری کردەوە نەنواندنی دەوڵەتەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لە بەرانبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین و لوبنان و پاڵپشتی سەربازی، سیاسی و ئابووری ئەمریکا لە ئەو ڕژێمە جەنایەتاکرە، ڕۆڵی گەلان لە پاڵپشتی لە فەلەستین و لوبنان دیاری کەرە.

ناوبراو زیادی کرد: دووکەڵی بێ کردەوەیی جیهان هەمبەر جەنایەتەکانی ئیسرائیل، لە داهاتووی نزیکدا دەچێتە چاو هەموو جیهانەوە.