مێدیا عێبرییەکان پاگەندەیان کرد کە بۆ یەکەم جار دوای شەڕی تەمووزی 2006 ەوە، پاپۆڕەکانی ئەو ڕژێمە لە بوردمانی خاحیەی بەیرووت بەشداریان کردوووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ یەکەم جار دوای شەڕی 2006 ەوە ، مێدیا ئیسرائیلییەکان لە بەشداری یەکەی دەریایی ئەو ڕژێمە لە دژی حزبوڵڵای لوبنان لە لای مەدیتەرانەوە هەواڵیان دا.

هەواڵدەری ئەلعەهدی لوبنان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕاپۆرتی دا کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیە بۆ یەکەم جار لە پاڵ شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمە، پاپۆڕەکانی هێزی دەریایی داگیرکەران هاتوونەتە هێڵی شەڕ لەگەڵ حزبوڵڵاوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئێستا یەکەی دەریایی ئیسرائیل لە بوردمانی زاحیە و لەوانەیە ناوچەگەلێکی دیکە لە کەرنارەکانی لوبنان بەشداری هەیە.

لەلایەکی ترەوە، ماڵپەڕی ئە؛عەهد لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە زاحیەی لوبنان تا ئێستا 30 جار هێرشی کراوەتە سەر.