بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆڕی ئەلعەرەبیە بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆنی تیرۆرکردنی ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیوە شکستی هێنا.
تۆڕی ئەلحەدەسی سەر بە سعودیە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە لوبنان لە ژیاندایە و بەم نزیکانە بەیاننامەیەک بڵاودەکرێتەوە.