جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە شەشەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی گرووپی جارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیاری گەمارۆدرانی ئیسرائیل لە ژێر بەشی حەوتەمی ئەنجومەنی ئاسایش بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب‌ئابادی بە ئاماژە بە هەلومەرجی کارەساتباری فەلەستین و تەشەنەسەندنی پەیتاپەیتای ئەو دۆخە، ڕایگەیاند: ئەنجومەنی ئاسایش بە هۆی پاڵپشتیی بێ‌ئەملاوئەولای ئەمریکا لە ئیسرائیل، تا ئێستا نەیتوانیوە پێش بە ماشینی کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی بگرێت.

جێگری یاسایی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هاوبەشیی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی بە هۆی یارمەتییە بێ‌بڕانەوەکانی لە ئیسرائیل، جەختی کرد: کاتی ئەوە هاتووە دەسەڵاتی یاسا زاڵ بێت و پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوويکان لە ژێر وەرزی حەوتەمی جاڕنامەی ئەو ڕێکخراوە، گەمارۆیی کارا بە سەر ڕژیمی ئیسرائیلدا بسەپێنێت و هەموو وڵاتان خۆببوێرن لە هەر جۆرە دانوستان و مامەڵەیەکی ئابووری لەگەڵ ئەو ڕژیمە، بەڵکوو بەو جۆرە پێش بە ژینۆساید بگرن و ئەو ڕژیمە ناچار بێت لە وەستاندنی داگیرکارییەکانی.