وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن گەورەترین ئۆپراسیۆنی دەریایی لەدژی ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی ئەنجام دا  بەئامانجگرتنی سێ کەشتی جەنگی ئەمریکی لە دەریای سوور بە ٢٣ مووشەکی بالیستیک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر سێ کەشتی تێکدەری ئەمریکی لە دەریای سوور ڕاگەیاند.

فەریق ژەنەراڵ "یەحیا سەریع " لە ڕێپێوانی گەورەی خەڵکی سەنعا بۆ پشتیوانی لە غەززە و لوبنان ڕایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ناوازەدا سێ فڕۆکەی جەنگی ئەمریکا لە دەریای سوور کرانە ئامانج، کە بۆ پشتیوانیکردن دوژمنی ئیسرائیلی هاتبوون.