دوکتۆر حسێن مووسەوی وێڕای ڕاگەیاندنی پاڵپشتی و هاوڕێی تەواوی بەرەی بەرخۆدان لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان، جەختی کرد: ئیسرائیل نەیتوانیوە و ناتوانێ شەڕی زەوینی لەگەڵ حزبوڵڵا بکات.

دوکتۆر حسێن مووسەوی وتەبێژی میدیایی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە، جەختی کرد: گرووپە بەرخۆدانەکانی ناوچە لە یەک سەنگەر و لە شانی حزبوڵڵادان و بەدڵنیاییەوە بە هۆی جیهازاتی پێشکەوتەی سەربازییەک کە هەیانە، لەم شەڕەدا دەستی باڵایان هەیە و دەتوانین دوورترین شوێنی سەرزەوینە داگیرکراوەکان بکاتە ئامانج.

ناوبراو وێڕای نرخاندنی توانای سەربازیی حزبوڵڵا و هاوپەیمانانی، ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی بە هۆی گرفتی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە لاوازترین حاڵەتی خۆیدایە و هەر بۆیە هەوڵی تێوەگلاندنی ناوچەکە لە شەڕێکی هەمەلایەنە دەدا، بەڵام ناتوانێ و لە گەیشتن بە ئامانجەکانی شکست دێنێت.

مووسەوی هەروەها ئاماژەی بە بەیاننامەکەی ئایەتوڵڵا سیستانی دا و ئەو هەڵویستەی شرۆڤەگەرانە و شەڕافەتمەندانە وەسف کە هەمووانی بۆ بەسیج‌کردنی ئیمکانات و جیهازات بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان بانگهێشت کردبوو.