میدیاگەلی ڕژیمی زایۆنی لە بیسترانی دەنگی تەقینەوەیەکی زۆر لە ناوچەی داگیرکراوەی "حەیفا" هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، چەندین مووشەکی نێوان‌بۆرد لە لوبنانەوە سەرزەوینە داگیرکراوەکانی کردە ئامانج و میدیا زایۆنییەکان ئاماژەیان بە بیستنی دەنگی تەقینەوەگەلێک لە ناوچەی داگیرکراوەی "حەیفا" و هاوێری داوە.

ڕادیۆی ڕژیمی زایۆنی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی بۆ سەر حەیفا، ٢ کەس بریندار بوونە و هاوکات ئیدعایشی کرد کە ئەم دوو کەس لە کاتی هەڵاتن بەرەو پەناگە تووشی برینێکی سووک هاتوون.

لە لایەکی ترەوە میدیای زایۆنیی "ئیسرائیل هیۆم" بە ئاماژە بە هاویشترانی لانی‌کەم ١٠ مووشەک لە لوبنانەوە بەرەو "حەیفا" و "کەریات"، ڕایگەیاند کە ئاژیرەکانی مەترسی لەو ناوچانە چالاک بوونە.

هەروەها سەرچاوەکانی زایۆنی ئاشکراشیان کرد کە مووشەکێک لە هاوێری دەریاچەی "تەبەریا" لە باکووری فەلەستین کەوتووە.