Publish Date: ٢٦ ئەیلوول ٢٠٢٤ - ٢١:٤٦

ڕژێمی زایۆنیستی بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە هێرشی مووشەکی ئەمڕۆ بۆ سەر بەیرووت، فەرماندەیەکی یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی تیرۆر کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕادیۆی ئەرتەشی زایۆنیستی ئیدعای کرد کە لە هێرشی مووشەکی ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ سەر باشووری بەیرووت کە لە لایەن فڕۆکەیەکی ئێف ٣٥ی ئەمریکییەوە ئەنجام دراوە، یەکێک لە سەرکردەکانی لوبنانی تیرۆر کرا.

ئەم میدیایە زایۆنیستییە بانگەشەی ئەوەی کرد کە "محەمەد حسێن سەروەر" فەرماندەی یەکەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی حیزبوڵڵای لوبنانی کردە ئامانج.