ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بە بۆنەی حەوتەی بەرگری پیرۆز و ڕۆژی "میوانیی هەڵاڵەکان"، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرگری پیرۆز و ڕۆژی "میوانیی هەڵاڵەکان" کە دەقەکەی لە لایەن حوجەتولئیسلام مووسەوی موقەدەم نوێنەری وەلی فەقی لە بنیاتی شەهید و کاروباری گیانبەختکردووان لە مەزارگەی شەهیدانی بەهەشتی زەهرا خوێندرایەوە، ڕایانگەیاند: حەوتەی بەرگریی پیرۆز دەرفەتێکی گرنگە بۆ نوورانی‌کردنی وڵات بە یادی شەهیدانی پایەبەرزمان.

ئەم یادکردنە دەستبەرکەری بێخەوشیی جووڵەی گەلی ئێران و بەلاڕێدانەچوونی شۆڕشە و دەبێ ڕێزی لێ بگیرێت.

بەڕێزیان ڕاشیگەیاند: کەمتەرخەمی و سەرقاڵیی ڕۆژانەی ژیان، هەمیشە لەگەڵمانە؛ بەڵام بە ئومێدی خودا نابێ بهێڵین ئەم دۆخە سروشتییە، ئێمە لەو سەرچاوە نوورانی و پاکژە دوور خاتەوە.