ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز و ڕۆژی "میوانی هەڵاڵەکان"، یادی  شەهیدانی  بە گەرەنتی بێ خەوشبوونی ڕێبازی نەتەوەی ئێران وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆڕش ئیسلامی، لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوتەی بەرگریی پیرۆز و ڕۆژی "میوانی هەڵاڵەکان"، یادی شەهیدانی مەزنی بە گەرەنتییەک لە قەڵەم دا کە تەندروستی نەتەوەی ئێران و لانەدان لە ئاراستەی شۆڕشی ئیسلامی دەستەبەر دەکات.

بسم‌الله‌الرّحمن‌الرّحیم

حەوتەی بەرەڤانی پیرۆز، دەرفەتێکی گرینگە بۆ پیرۆزکردنی کەشی وڵات بە یادی شەهیدانی پلەبەرز. ئەم یادە پیرۆزە، بێخەوشیی ڕێگای بەرەوپێش چوونی گەلی ئێران و لانەدان لە ڕێبازی شۆڕش دەستەبەر دەکات و دەبێ بایەخی پێبدرێت.

سەرقاڵی و خافڵ بوون بە هۆی ژیانی ڕۆژانە، بەردەوام لەگەڵماندایە؛ نابێ ڕێگە بدەین ئەم کاریگەریی دانانە سروشتیە، ئێمە لە سەرچاوەی ڕووناکایی و پاکی دوور بکاتەوە. پشتیوان بە خوای زانا و توانا.

سیەید عەلی خامنه‌یی

پێنجی ڕەزبەری 1403