کۆمەڵێک لە چالاکی بواری جیهاد و بەرخۆدان لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پێنجەمین ڕۆژ لە هەفتەی بەرەڤانی پیرۆز، کۆمەڵێک لە چالاکی بواری جەهاد و بەرخۆدان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 4 ی ڕەزبەر لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.

قسەکانی ڕێبەر لە ئەو بارەوە لە کاتژمێر 10:15 خولەکەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە مێدیاکانی و کەناڵی یەکی دەنگ وڕەمگ بڵاو دەبێتەوە.


ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ کۆمەڵێک لە چالاکی بواری جەهاد و بەرخۆدان وتیان: چوون و هەنگاو هەڵگرتن لە ڕێگا نەڕۆیشتووەکان بایەخە.
هەروەها لە درێژەدا زیادیان کرد: ئەبێ گەنجان ئاگادار بن لە ئەوەی کە شەڕی هەشت ساڵە بۆچی ڕووی دا. پرسێک کە ئەمڕۆ ئێمە بۆ بابەتی بەرەڤانی پیرۆز باشە بۆ بەردەنگەکانمان شی بکەینەوە، بریتییە لە:

1. یەکێک هۆکاری ڕوودانی شەڕی 8 ساڵە. بەرەی گەنجی ئێمە کە سەردەمی شەڕیان ئەزموون نەکردووە، بزانن کە بۆچی کۆماری ئیسلامی چووە نێو شەڕێکەوە کە هەشت ساڵ درێژەی خایاند. هەشت ساڵ کات ماوەیەکی کەم نییە. هەموو لایەنەکانی وڵات و ئیمکاناتی ئیران دەکەوێتە خزمەت بەرگرییەوە. هۆکاری چوونی ئێمە بۆ نێو ئەو شەڕە چ بوو؟

2. پرسی دووهەم کە ئەبێ سەرەنجی بدرێتە سەر بۆ بەردەنگی ئەمڕۆ، ڕاپۆرتێک لە شەڕە.
بەردەنگەکانی ئەم قسانە بەرەی گەنج، بەرەی گەنجی داهاتوو، منداڵانی ئێوەن؛ هەمووان ئەبێ لەسەر ئەو بابەتە بیر بکەنەوە، کار بکەن، وانە بگرن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: ئەنگێزەی هێرش بۆ سەر سنوورەکانی ئێرانی شۆڕشگێر تایبەت بە سەددام و حزبی بەعس نەبوو.
وتیشیان: هۆکاری دوژمنایەتی زلهێزەکان لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی پپێکهاتنی شۆڕشی خەڵکی بێ وێنە و هزرێکی نوێ بۆ ئیدارەی جیهان بوو.

ڕێبەری ئیران وتیا: کۆامری ئیسلامی قسەیەکی نوێ بوو هەمبەر سیستەمی پووچ؛ زۆربێژان ئەوەیان قبووڵ نەدەکرد.

هەروەها درێژەی دا: ئەوەی کە سیستەمی سیاسی کۆماری سئیالمی سەرەنجڕاکێش دەکاتەوە، وەستان هەمبەر سیستەمی هەڵەی جیهانییە.