مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە حەفتادونۆهەمین کۆبوونەوەی مەکۆی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لێدوانێکی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران کە سەردانی ئەمریکای کردووە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان، وتەیەکی دا.

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتی: خەڵکی جیهان لە یەک ساڵی ڕابردوودا سروشتی ڕژێمی ئیسرائیلیان بینیوە.

پزشکیان جەختی لەوە کردەوە: ئەرکی هەموو پێغەمبەران بریتی بوو لە جێگیرکردن و بڵاوکردنەوەی دادپەروەری لە کۆمەڵگا لە نێوان هەموو مرۆڤەکاندا، بەبێ گوێدانە ڕەنگ و ڕەگەز و زمان.

ئاماژەی بەوەشدا، تا له چوارچێوەی دادپەروەریدا ڕێز له مافی هەموو مرۆڤ و پێکهاته و نەتەوەکان نەگیردرێت، ئاشتی و ئاسایش له جیهاندا جێگیر نابێت. ئێستا پرسیار ئەوەیە ئایا هۆکاری ئەو شەڕ و خوێنڕشتنەی کە لە دونیای ئەمڕۆدا هەیە؛ جگە لەوەیە کە دەستدرێژکارێک مافی ئەوانی دیکەی پێشێل کردووە و مافی نەتەوەیەکی پشتگوێ خستووە و هەڵاواردن و نایەکسانی پراکتیزە کردووە و گرووپێکی لە لاوازی و دواکەوتووییدا هێشتووەتەوە و مافی ئەوانی دیکەی پشتگوێ خستووە.

پزشکیان کرد: تا کاتێک نادادپەروەری؛ چەوساندنەوە؛ زیادەخوازی؛ هەژاری و نەزانی لە ناوچەکەدا زاڵ بێت؛ شەڕ و خوێنڕشتن بەردەوام دەبێت و ئێمە ناتوانین داهاتووی منداڵەکانمان لە تاریکی و لەناوچوون ڕزگار بکەین تا چارەسەری ڕەگ و ڕیشەی ئەو کێشانە نەکەین.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە: خەڵکی جیهان لە یەک ساڵی ڕابردوودا شوناس و چیەتی ڕژێمی ئیسرائیلیان بینیوە. بینیویانە سەرکردەکانی ئەم دەسەڵاتە چۆن تاوان ئەنجام دەدەن و لە ماوەی یازدە مانگدا زیاتر لە ٤١ هەزار کەسی بێتاوانیان لە غەززە کوشتووە کە زۆربەیان ژن و منداڵی بێتاوان بوون.

ڕاشیگەیاند: بەڵام جینۆساید و منداڵکوژی و تاوانی جەنگ و تیرۆری دەوڵەتی پێیان دەوترێت "بەرگری شەرعی"! نەخۆشخانە و باخچەی ساوایان و قوتابخانەکان بە "ئامانجی سەربازی ڕەوا" ناودەبرێن، کەسانی ئازادیخواز و ئازا کە ناڕەزایەتی دژی جینۆساید دەردەبڕن لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی جیهان پێیان دەوترێت "دژە جوولەکە!"، کەسانێکی چەوساوە کە دوای حەوت دەیە داگیرکاری و زەلیلکردن، دژی ئەو ڕژێمە هەڵدەستن پێیان دەڵێن "تیرۆریست!" بەڵام ئەوە ئیسرائیلە کە زاناکان، دیپلۆمات و میوانەکانی ئێمە لە خاکی ئێمەدا تیرۆر دەکات و بە شاراوەیی و ئاشکرا پشتیوانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی کردووە. لە حاڵێکدا ئێران پشتیوانی لە بزووتنەوە ڕزگاریخوازی و جەماوەرییەکان کردووە، کە چوار نەوەیە بوونەتە قوربانی تاوان و کۆمەڵکوژی کردن لە لایەن ڕژیمی ئیسرائیلەوە.

وتیشی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستبەجێ توندوتیژییەکان ڕابگرن و ئاگربەستی هەمیشەیی دابمەزرێنن و بە زووترین کات هێرشی دڕندانەی ئیسرائیل لە لوبنان ڕابگرن، پێش ئەوەی ئاگر لە ناوچەکە و جیهان بەربدات.

لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە شکستی هێناوە و ناتوانێت بە تاوان و دڕندەیی و هەوڵدان بۆ بەرفراوانکردنی شەڕ، ئەفسانەی درۆی نەدۆڕاویی خۆی دووبارە ڕەوایەت کاتەوە.

سەرۆکی ئێران بە گەلی ئەمریکای وت: ئەوە ئێران نییە کە بنکەی سەربازی لە تەنیشت سنوورەکانتان دروست کردووە. ئەوە ئێران نییە وڵاتەکەی ئێوەی گەمارۆ داوە و ڕێگری لە پەیوەندییە بازرگانییەکانتان لەگەڵ جیهان دەکات. ئێران نییە کە ڕێگریتان لێدەکات لە دەستگەیشتن بە دەرمان. ئەوە ئێران نییە کە بەری بە دەستڕاگەیشتنی ئێوە بە سیستەمی بانکی و دراوی جیهان گرتووە. ئێمە سەرۆکی سوپاکەی ئێوەمان تیرۆر نەکردووە، بەڵکو ئەمریکا ئازیزترین فەرماندەی سەربازی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا تیرۆر کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: پەیامی من بۆ هەموو ئەو حکومەتانەی کە ستراتیژێکی نا بنیاتنەریان بەرامبەر ئێران گرتۆتە بەر، فێربوونە لە مێژوو. دەتوانین ئەم سنووردارکردنانە تێپەڕێنین و سەردەمێکی نوێ دەست پێ بکەین. ئەم سەردەمە نوێیە بە دانپێدانانی نیگەرانییە ئەمنییەکانی ئێران و کاری هاوبەش لەسەر پرسە هاوبەشەکان دەست پێدەکات.

پزیشکان ڕایانگەیاند: سزا چەکێکی وێرانکەر و نامرۆڤانەیە کە بە ئامانجی ئیفلیجکردنی ئابووری وڵات بەکاردەهێنرێت.

زیاتر ئاماژەی بەوەدا: بێبەشکردنی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی گرنگ یەکێکە لە دەرئەنجامە ئازاربەخشەکانی سزاکان، کە ژیانی هەزاران کەسی بێتاوان دەخاتە مەترسییەوە. ئەم کارە تەنها پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ نییە، بەڵکو تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

ئەوەشی وت کە بێبەشکردنی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی گرنگ یەکێکە لە دەرئەنجامە ئازاربەخشەکانی گەمارۆدان، کە ژیانی هەزاران کەسی بێتاوان دەخاتە مەترسییەوە. ئەم کارە تەنها پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ نییە، بەڵکوو تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە.

میللەتەکەمان نیشانی داوە کە دژی ستەم خۆڕاگرە.

وتیشی: ئێران لە پێناو بنیاتنانی جیهانێکی باشتر ئامادەیە پەیوەندییەکی کاریگەر و یەکسانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەمنی لەگەڵ جیهان و دراوسێکانی دابمەزرێنێت.

جەختیشی کرد: وەڵامدانەوەی گونجاو بۆ پەیامێکی لەو شێوەیە کە لە ئێرانەوە نێردراوە، سەپاندنی سزای زیاتر نییە، بەڵکوو جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی پێشووە بۆ هەڵگرتنی سزاکان و باشترکردنی ڕاستەقینەی بارودۆخی ئابووریی گەلی ئێران و ڕەخساندنی بەستێن بۆ ڕێککەوتنی زیاتر .

لە کۆتاییدا سەرۆکی ئێران وتی: هیوادارم ئەم دەنگە لە ئێرانەوە ئەمڕۆ بە باشی ببیسترێت.