حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە 3 شارۆچکەی نیشتەجێبوونی زایۆنیستەکان و بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیلی کردۆتە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، حیزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامە هێرشە مووشەکییە نوێیەکانی بۆ سەر ناوچە داگیرکراوەکان ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی شەڕی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: بە مەبەستی پشتیوانی لە نەتەوەی خۆڕاگری فەلەستینی لە کەرتی غەززە و پشتیوانی لە خۆڕاگری ئازا و شەرەفمەندانەیان و لە پێناو بەرگری کردن لە لوبنان و نەتەوەکەی، شەڕڤانانی بەرخۆدانی ئیسلامی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەیلوولی 2024 ، هێرشیان کردە سەر بنکەی دادو بە 50 مووشەک کردیانە ئامانج.

جگە لەوەش حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە بە هێرشی مووشەک 2 شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستی "کاتسرین" و "حەجوشاریم"ی کردووەتە ئامانج.