مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە یادى حەوت ساڵەى ڕیفراندۆمدا، ڕایگەیاند کە، دەرئەنجامەکانی ریفراندۆم وا نەکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند: لەجیاتى ئەوەى باڵی سەرکردایەتی "خۆسەپێن و قۆرخکار"ی ناو پارتی، شان بداتە بەر ئەرکەکانی چارەسەرکردنی لێکەوتەکان و ساڕێژی برینەکانی دوای شکست، کەچی بە خیتابی ناڕەوا و نا بەرپرسانەی تەخوین و درزن خستنە ریزەکانی گەلەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە حەوتەمین ساڵیادى ڕیفراندۆمدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دەبوایە لە ریفراندۆمی 25/9/2017دا، بە ڕەچاوکردنی هاوسەنگی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بە خوێندنەوەی وردی هەلومەرجی وڵات و بە هەماهەنگی لەگەڵ دۆستانی گەلەکەمان کە ئامۆژگاری و پێشنیازی دۆستانەیان کردین لە دۆخێکی باشتری تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆییدا، پەیڕەوی کرابا، بۆ ئەوەی لە دەرئەنجامە باش و خراپەکانیشدا هەمووان پێکەوە شانیان دابایە بەر بەرپرسیارێتی و ئەرکەکان.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە جێبەجێکردنی بەڵێنی سەربەخۆیی پاشگەزبوونەوە و پرۆسەی ریفراندۆمیان کردە دەسکەلای موزایەدەی ناوخۆیی و بە کردەوەش خاکی کوردستانیان، لە ناوچە دابڕاوەکان، بۆ قەدەری کەینوبەینی ژێربەژێر و موساوەمەی نابەرپرسانە بەجێهێشت ، بەتایبەت کە ئەوکات جومگە سەرەکییەکانی حکومڕانیان بە دەست بوو، بۆیە لە ئاستی دەرەوە دەستیاندا بە خۆچەماندنەوە و سڕکردنی ئاکامی ریفراندۆمەکە و پاڕانەوە و پێشکەشکردنی سازش لەسەر سازش، لە ئاستی ناوخۆشدا شانازی درۆزنانەی بە ریفراندۆمێکی بێ ئاکامیان.