بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە بەکارهێنانی مووشەکی "فادی 3" بۆ یەکەمجار لە هێرش بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی ڕژیمی زایۆنی هەواڵی دا.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: هێزەکانی بەرخۆدان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی سێپتامبێر بۆ بنکەی شیشمۆن (ناوەندی پڕچيککردنی فەرماندەیی و یەکەی پڕچەککردنی ناوچەیی) سەر بە فەرماندەیی ناوچەی باکووریی ئەرتەشی زایۆنی لە 35 کیلۆمەتریی لوبنان و لە ڕۆژئاوای دەریاچەی تەبەریا، بە چەند مووشەکی فادی 3 کردە ئامانج.
شایانی باسە، حزبوڵڵا لە سەرەتای پێکدادانەکانی لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بۆ یەکەمجارە لە مووشەکی فادی 3 کەڵک وەردەگرێت.