حزبوڵڵا ڕایگەیاند کە لە شەپۆلی نوێی هێرشی مووشەکیی خۆی، دوو بنکەی زایۆنی و شارۆچکەیەکی زایۆنی‌نشێنی بۆردوومان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هێرشی مووشەکیی بۆ سەر 2 بنکەی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی و شارۆچکەیەکی زایۆنی‌نشین هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە پێناو پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و بەرگری لە لوبنان، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٢٤ی سێپتامبێر، بنکەی ئەلیاکیمی سەر بە فەرماندەیی ناوچەی باکووری لە باشووری حەیفای بە چەندین مووشەکی فادی 2 کردە ئامانج.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوێ حزبوڵڵادا هاتووە کە هێزەکانی بەرخۆدان شارۆچکەی زایۆنی‌نشینی "ڕەوش بینا"یان بە مووشەک بۆردوومان کردووە.

هاوکات میدیاکانی زایۆنی لە بەرزبوونەوەی دەنگی تەقینەوە لە هاوێری سەفد لە باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان و بەربوونەوەی مووشەکەکانی بەرخۆدان بە سەر کەتەسرین لە گوڵانی داگیرکراو و ڕەوش بینای لە باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکان هەواڵیان دا.

شارەداریی شارۆچکەی زایۆنی‌نشینی "کەریات شەموونە" لە باکووری سەرزەوینە داگیرکراوەکانیش داوای لە دانیشتووانی زایۆنیی ئەو شارۆچکەیە کردووە کە لە نزیکی پەناگە پارێزراوەکاندا بمێننەوە.