ئیسرائیل باڵەخانەیەکی لە ناوچەی ئەلغوبیری لە گەڕەکی زاحیەی بەیروت کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەڤیخای ئەدریی، وتەبێژی سوپای زایۆنیستی پاگەندەی کرد: هێرشێکی وردمان بۆ سەر بەیروت ئەنجامدا.

پەیامنێری ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا: لە کاتی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی ئەلغابیری لە گەڕەکی زاحیەی بەیروت، 6کەس شەهید و 15 کەس بریندار بوون.