بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد خوسرەوی وتیشی: ئەو زیندانیانە کە بە تاوانی ئانقەستی و نائانقەستی بۆ ٦ مانگ تا ٣ ساڵ زیندانی بوون، لە بەرەتی پێدانی زیاتر لە ٢ ملیارد تمەن لە لایەن محەمەدعەلی ڕۆحیفەردپوور لە خێرخوازانی ناسراوەی وڵات، ئازاد کران.
بەڕیوەبەری گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کوردستان زیادیشی کرد: پاش ئازادکرانی ئەو ٧٠ کەسە، دامەزراوەی خێرخوازیی عەلی ڕۆحی بە هەر کامیان پارەیەکی داونەتێ بۆ ئەوەی بتوانن بە پاڵپشتییەکی ماڵییەوە بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان.