بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە حوکمێکدا محەمەد موخبێری وەکوو راوێژکاری ڕێبەری دەست نیشان کرد و ئەرکی ناوبراوی درێژەدەری سیاسەتەکانی دەوڵەت یشەهید رەئیسی بۆ ناسینەوە و بەکارهێنانی هێزە گەنج و هەڵکەوتەکان بۆ یارمەتی بە دامودەزگا جیاوازەکان، دیاری کرد.
دەقی حوکمەکەی ڕێبەری لە خوارەوە دێت:
بسم الله الرحمن الرحیم
بەڕێز دکتۆر محەمەد موخبێر
بە پێی خزمەتە بەبەڵێن و کاریگەرەکانی بەڕێزتان لە بواری بەڕێوەبەرایەتی و ئابووری بەتایبەتی لە دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی، و سیاسەتی راست و بەبیرانەتان بۆ بەکارهێنانی گەنجان و هەڵکەوتە هەوڵدەرەکان بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی جۆراوجۆر، ئێوە وەکوو راوێژکاری ڕێبەری دەست نیشان دەکەم.
چاوەڕوانی دەکرێت لە درێژەی ئەو سیاسەتانە، ناسینەوەی هێزە گەنجەکان و هاوکاری لەگەڵیان بە بەرنامەڕێزی لۆژیک، شوێنگیری بکەن و لە یارمەتی بە دامودەزگا دەوڵەتییەکان کەڵکیان لێ وەربگیردرێت.
سەرکەوتنتان لە خودا گەورە داواکاری دەکەم.
سەیدعلی خامنهیی
۲ ی ڕەزبەری ۱۴۰۳