بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئیکس یادداشتێکی نووسی: بۆ ڕۆحی بەرز شەهیدی موجاهید ئیبراهیم عەقیل و هەموو شەهیدانی ڕێگای قودس کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بەیرووت شەهید بوون، سڵاو دەنێرین. ئەوان شەهیدی ڕێگای قودسن و خوێنی پاکی ئەوان ، ئامانجەکانی ئازادی قودس نزیک دەکاتەوە.
بەرخۆدان لە ناوچەکە لە ساڵانی ڕابردوو لە دڵی گەردەلووەکانەوە تێپەڕیوە و سەرەڕای شەهادەت و گیانباز زۆر کەس، بەە خۆڕاگری و گەشەی زیاتر دوژمنانی شۆک کردووە.
ئیسرائیل، ئەمریکا و پاڵپشتەکانی دیکەی ئەو ڕژێمە سەرەڕای شەهادەتی ئەو گەورەپیاوانە، هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانی خۆیان.
ئەمڕۆ بەرگری پیرۆز لە جوگرافیایەکی نوێ لە ئاستی ناوچەکە و هەمبەر ئیسرائیل درێژەی هەیە کە ئاڵبەت چارەنووسی ئەو جەنایەتکارانەش هەر وەکوو سەددام دەبێت.
ئیسرائیل و ئەمریکا لە چەند دەیەی دواییدا لە کامە گۆڕەپانی شەڕدا سەرکەوتوو دەرچوون کە پێیان وایە لە ئەم شەڕەدا سەرکەوتوو دەردەچن؟
هاتنە دی بەڵێنەکانی خودا بۆ سەرکەوتنی موسڵمانان یهەکلاییە و ئەرتەشی ئیسلام هیچ باکێکی لە شەهید بوون نییە.
وَلَینصُرَنَّ اللَّهُ مَن ینصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ لَقَوِی عَزِیزٌ
ناسر کەنعانی چافی-وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران