وەزیری نەوتی دەوڵەتی چواردەهەم لە حوکمێکدا "سەید عەماد حسێنی" بۆ جێگری وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی پیشەسازییە پێترۆکیمیاییەکانی وڵات هەڵبژارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی بەڵێنەکانی سەرۆک کۆماری، ئەوڕۆ موحسن پاک‌نژاد وەزیری نەوتی دەوڵەتی چواردەهەم لە حوکمێکدا "سەید عەماد حسێنی" بۆ جێگری وەزیری نەوت و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی پیشەسازییە پێترۆکیمیاییەکانی وڵات هەڵبژارد.

"سەید ئەماد حوسێنی" نوێنەری خولەکانی حەوت و هەشتی مەجلسی شۆڕای ئیسلامی خەڵکی قوروەی کوردستان و سەر بە مەزەبی سوننەیە و پێشتر لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە حوکمی وەزیری نەوت ببووە جێگری ئەندازی وەزارەتی نەوت و لە ساڵی ١٣٩٤ـیشدا کرابووە بەڕیوەبەری گشتیی شستا و سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەریی تاپیکۆ و هەنۆکەش سەرۆکی لیژنەی بەڕیوەبەریی نەوتی خەزەری لە ئەوتۆیە.