سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵوەگەری شۆڕشی ٢١ی سێپتامبێر و گۆڕانکارییەکانی شەڕی گەردەلوولی ئەقسا، لە پیلانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی و دارەدەستەکانیان دژی گەل و وڵاتی یەمەن هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، عەبدولمەلەک حوسی سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتاردانێک بە بۆنەی شۆڕشی ٢١ت سێپتامبێر و گۆڕانکارییەکانی شەڕی گەردەلوولی ئەقسا، ڕایگەیاند: ئەمریکا، ئیسرائیل و دارەدەستەکانیان لە ساڵانی ڕابردووەوە ڕوویان کردۆتە دەستدرێژی و داگیرکاری بۆ سەر گەلی یەمەن و شکستیان هێناوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەم دوژمنایەتییە لە ٢١ی سێپتامبێری ١٠ ساڵی ڕابردووەوە وێڕای جەنایەت و گەمارۆوە دەستی پێکردووە، ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و ئیسرائیل دوژمنانی شۆڕشی ٢١ی سێپتامبێرن، چونکە لە داگیرکردنی ئەم وڵاتە نامراد بوون و لەمناوە ئەمریکا دۆراوی یەکەمی ئەم شۆڕشە بوو، چونکە بەدوای داگیرکردنی یەکجاریی یەمەن و سەرچاوەکانیەوە بوو.

حوسی بە ناساندنی ئیسرائیل وەک دوژمنی پلە ٢ی شۆڕشی سێپتامبێر، وتی: ئەم دوژمنییە بەڕادەیەک بووە کە ئەم شۆڕشە بەلایانەوە لە پرسی ناڤۆکی ئێران مەترسیدارتر بووە.

سەرکردەی ئەنساروڵڵا بە ئاماژە بە شکستهێنانی دوژمنا لە زاڵبوون و داگیرکردنی گەل و دەوڵەتی یەمەن، جەختی کرد: زایۆنیزمی جیهانی و باڵەکانی، موسڵمانان و هەموو کۆمەڵگای مرۆییان کردۆتە ئامانج و هێرشی پلان‌داڕێژراوە و ڕێکخراوە لە لایەن دوژمنان لە چوارچێوەی شەڕی نەرم و سەخت بەردەوامە.

وتیشی: هەڵوێستی ئێمە هەمبەر بە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین، سەرەڕای هەموو گۆرانکاری و ئاستەنگەکان، مەترسی و پیلانەکان، ئاشکرا و ڕاشکاوانە و بەهێز و سەقامگیرە.